له یه‌کێک له قوتابخانه‌کان کجێکی زیره‌ک ئه‌بێت و مامۆستاکه‌ش زۆری خۆش ئه‌ویست و به‌رده‌وام رێزی لێ ئه‌گرت و بایه‌خی پێ ئه‌دا تا وای لێهاتبوو قوتابیه‌کانی تر زۆر لایان سه‌یربوو تا رۆژێک به کۆمه‌ل رۆیشتن بۆ لای مامۆستاکه و پرسیاریان لێ کردوو وتیان : مامۆستا بۆ تۆ ئه‌م کچه‌ت له هه‌موو قوتابیه‌کانی تر خۆشتر ده‌وێت و زیاتر بایه‌خ به‌و ئه‌ده‌یت ؟ مامۆستاکه‌ش له وه‌لامدا پێی وتن له‌گه‌لم وه‌رن دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان هه‌موو له‌گه‌ل مامۆستاکه رۆیشتن مامۆستاکه داوای لێکردن هه‌ر یه‌که و مریشکێک سه‌رببڕێت له شوێنێک بێ ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س بیبینێت و پێی بزانێت بۆ رۆژی دواتر هه‌موو قوتابیه‌کان هه‌ر یه‌که‌و مریشکێکی سه‌ر بڕی بوو له ماله‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک هه‌ستی پێ بکات و بیبینێت دوای ئه‌وه هه‌موویان مریشکه سه‌ربڕاوه‌که‌یان هێنابووه‌وه بۆ قوتابخانه ته‌نها کچه زیره‌که‌که نه‌بێت که نه‌یتوانی بوو سه‌ری مریشکه‌که ببڕێت مامۆستاکه له کجه‌که‌ی پرسی ئایا بۆ سه‌ری ئه‌م مریشکه‌ت نه‌بڕیوه ؟ کجه زیره‌که له وه‌لامدا وتی ؟ مامۆستا نه‌متوانی که سه‌ری ببڕم بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س نه‌م بینێت چونکه خوای گه‌وره هه‌موومان ده‌بینێت جا له هه‌رکوێیه‌ک بیت و له هه‌رشوێنێک بیت ئه‌وا خوا ئه‌مان بینێت بۆیه تۆش وتت نابێت که‌س بتان بینێت بۆیه نه‌متوانی چونکه خوا ئێمه ئه‌بینێت ش ئینجا مامۆستاکه وتی ئه‌وه‌یه کچی زیره‌ک !!!