هونه‌رمه‌ندانی‌ قه‌ڵادزێ‌ كێشه‌ی‌ هۆڵیان هه‌یه‌

G.M.K Team

G.M.K Team
هونه‌رمه‌ندان‌و شانۆكارانی‌ قه‌ڵادزێ‌، هۆڵی تایبه‌تیان نییه‌ بۆ نمایشكردنی‌ كارو چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانیان، بۆیه‌ داواكارن له‌وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌‌و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌و گرفته‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.

(خدر محه‌مه‌د) شانۆكار‌و ده‌رهێنه‌ر وتی‌:” ئێمه‌ وه‌كو تیپی‌ نواندنی‌ قه‌ڵادزێ‌‌و شانۆكاران، زۆر جار به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ هۆڵه‌وه‌، نمایشی‌ شانۆگه‌رییه‌كانمان له‌و هۆڵه‌دا نه‌كردووه‌، كه‌ ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كان له‌قه‌ڵادزێ‌ دروستكراوه‌و هیچ مه‌رجێكی‌ هونه‌ریی‌ تێدا نییه‌، به‌ڵكو به‌ناچاری‌ ڕوومانكردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی‌ كه‌موكوڕی‌ له‌شانۆكه‌دا”.

ئه‌و شانۆكاره‌ داواكاره‌ له‌لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار، گرنگی‌ به‌بواری‌ هونه‌ری‌ له‌ناوچه‌كه‌دا بدرێت، بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان‌و هاندانی‌ زیاتری‌ گه‌نجان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، تا بتوانن ڕوو له‌كاری‌ هونه‌ری‌ بكه‌ن.

(عه‌لی‌ بێناسی‌) لێپرسراوی‌ تیپی‌ نواندنی‌ هه‌رمێن پێی‌ ڕاگه‌یاندین، تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ست كێشه‌ی‌ نه‌بوونی‌ هۆڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، بۆ نمایشكردنی‌ به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كانیان، هه‌ندێكجار وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه‌ نمایشی‌ شانۆیی‌‌و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ تریان بكه‌ن.

هاوێر حه‌مه‌تاهیر – قه‌ڵادزێ‌/


308.png
 
أعلى