كریستال: خوا ئەوانە چاك بكات كە دژایەتیم دەكەن

G.M.K Team

G.M.K Team
* لەنێو خەڵك زیاتر بە كریستاڵ دەناسرێیت یاخود ئارەزوو؟
- ئێستا من كریستاڵم و بێگومان كریستاڵ ناسراوترە.
* هەست ناكەیت زیاتر بە ئارەزوو ناوبانگت بەدەست هێنا لەنێو هونەر؟
-نەخێر ئەوكات كارێكی جەماعی بوو ڕۆڵی خۆمم بینی بەڵام ئەم ناسینەی ئێستا زۆر دیارترەو ئەكتیڤ ترە.
*بۆچی بواری شانۆت جێهێشت بۆ گۆرانی؟
-من ئێستاش بەردەوام دەبم ئەگەر كارێكی باش هەبێت.
* ئەگەر دەرهێنەرێك داوات لێبكات كە بەشداری بكەیت لە درامایەك تاچەند ئامادەیت بەشدار بیت؟
-ئەگەر باش بێت بۆ نا، گرنگ ئەوەیە سیناریۆكە بگونجێ لەگەڵ مندا.
* ڕات چۆنە بەرامبەر ڕەوشی هونەری دراماو شانۆ؟
- گەشەی كەم دەبینم بەتایبەت لەشانۆ، پێویستە هەوڵێكی باشتر بدرێت بۆ هەنگاوی نوێ.
* ئەو كەسانە كێن كەدژایەتی كریستاڵ دەكەن؟
- بۆ من گرنگ نییە خوا چاكەیان بۆ بكات.
* تاچەند ئامادەییت لەئاهەنگە تایبەتیەكان گۆرانی بڵێیت؟
- ئەگەر گونجاو بێت باش بێت، ئامادەم.
* خەونەكانت چین لەبواری هونەری؟
- زیاتر بتوانم كاری باش بكەم بەردەوام بم لەكاری هونەری باشدا، بەتایبەت لەبواری گۆرانی.
* پێتوایە هاوكاری كردن و تەبایی لەنێوان هونەرمەندان هەیە یان دژایەتی كردن؟
- من خۆم دوور ئەگرم حەقی كەسم نییە.
* چی بەو ڕۆژنامەو گۆڤارانە دەڵێیت كە شتەكان بەشێوەیەكی نادروست و نەشیاو بڵاو دەكەنەوە؟
- عەیبە نابێ وا بكرێت ڕاستی لە هەموو شتێك خۆشترە.
*ماكیاژ كردن بۆئافرەت تاچەند گرنگە؟
-گرنگی خۆی هەیە، ئافرەت بەگشتی حەزی پێ ئەكات.


174.jpg
 
أعلى