کاروان ساڵح داواى مافى هونەرمەندانى کورد دەکات

G.M.K Team

G.M.K Team
لە گفتوگۆى پرۆژە یاساى خاوەنداریەتیى هزرى و هونەرى لە هەرێمى کوردستان کە ئێستا لە پەرلەمانى کوردستان چەند ماددەیەکى پەسند کراوە و گفتوگۆش لەسەرى بەردەوامە ، لە دانیشتنى رۆژى چوارشەممە 12/12/2012 (کاروان ساڵح) سەرۆکى فراکسیۆنى (سەربەخۆ) لە سێ بەشدارى جیادا داواى مافى هونەرمەندانى کورد دەکات و داوا دەکات بەهەموو شێوەیەک مافى هونەرى هونەرمەندان و داهێنەرانى بوارەکە پارێزراو بێت لە پێناو بەردەوام بوون و پێشکەشکردنى بەرهەمى جوانتر و باشتر ، لە یەکێک لە بەشدارییەکانى (کاروان ساڵح) داوا دەکات هیچ کۆمپانیا و دەزگایەک بێ پرس کردن بە هونەرمەندان کار و بەرهەمەکانیان کۆپى نەکات و لەسەر پێشنیارى تایبەتى خۆى ئەو ماددەیە لادەبرێت کە ماف دەداتە کۆمپانیاکان و لە بەرژەوەندى هونەرمەندان نیە ، هەر لەو دانیشتنەدا حاڵ و گوزەرانى خراپى بەشێکى زۆرى هونەرمەندانى کورد دەخاتە ڕوو ، جێى ئاماژەیە ماوەى چەند ساڵێکە هونەرمەندانى کورد داواى پەسندکردنى ئەو پرۆژە یاسایە دەکەن لە پێناو ڕێگرى کردن لە کۆپى کردنى بەرهەمەکانیان ، ئەو بەرگرییەى (کاروان ساڵح) سەرۆکى فراکسیۆنى سەربەخۆ لە پەرلەمانى کوردستان بۆتە مایەى خۆشحاڵى هونەرمەندان و خاوەن هزران بە یەکێک لەو پەرلەمانتارانەى دادەنێن کە هەمیشە نوێنەرى راستەقینە سەرجەم چین و توێژەکانە لە پەرلەمان .

لێرەوە هەر (3) بەشدارى (کاروان ساڵح) ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بە ڤیدیۆ ببینە لەسەر مافى هونەرمەندانى کوردستان:

بەشدارى یەکەم
http://www.youtube.com/watch?v=IsBcMd36Xtk
 
أعلى