بە وێنە.. یادی رۆژی جیهانیی ژنان لە بناری قەندیل

كول نار

G.M.K Team

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان، رێكخراوی ئازادی ژنانی كوردستان، رێكخراوی ئازادی ژنانی كوردستان ئاهەنگێكی جەماوەریان لە بناری قەندیل رێكخست.

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، هەینی ( 7 ئادار 2014) لەگوندی ئێنزەی بناری قەندیل، ئاهەنگێكی جەماوەریی بەرفراوان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان بەرێوەچوو .

لە مەراسیمەكەدا وتاری دەستەی رێكخەری ئاهەنگەكە خوێندرایەوە و ئاماژە بەگرنگی ئەو رۆژەدرا و داواش كرا رێز لەمافی ژنان بگیرێت و چیتر بەبیانوی جیاجیا و لەژێر ناوی جیاجیا ژنان نەكرێنە ئامانج.

هەر لەئاهەنگەكەدا چەندین پارچە شیعر و هۆنراوە خوێندرانەوە و بە گۆرانی و مۆسیقا و هەڵپەركێ تاكو درەنگانی ئێوارە ئاهەنگەكە بەردەوام بوو.



















































 
أعلى