واز لە لووت بەرزی بهێنە !

G.M.K Team

G.M.K Team
[h=2]واز لە لووت بەرزی بهێنە ! [/h]
clear.gif

عبداللە توفیق / پسپۆری ڕاهێنانە دەروونیەکان
کە وا بڕوا بکەیت کە تۆ زیاتر دەسەڵاتت هەیە لە ژیاندا لەوەی کە هەیت، یان بگەڕێیت بەدوای دەسەڵاتی زیاتردا بۆ ئەوەی بەسەر خەڵکدا زیاتر خۆت بسەلمێنی و بەگرنگ سەیربکرێیت. لووت بەرزی بڕوایەکی درووستکراوە لە لای کەسەکە خۆی کە زۆرجار کرداری زۆر بێ مانای لێ ئەبێتەوە کە ئەبێتە مایەی دروستبوونی ڕق لە لایەن دەوروبەرەوە. لووت بەرزی مانای خۆ بە گەورە بینینە کە لەسەروی هیزەکانیترەوە بێت کە لەوانەیە تایبەتمەندیەك لە کەسەکەدا هەبێت و لەلایەن کەسانێکەوە دڵنیا کرابنەوە کە ئەوان ئەو شتەیان زۆر تایبەتە. زۆر جاریش تەنها لە خەیاڵی خۆیدا ئەو ڕەنگدانەوەیە هەیە و خۆشیەك وەرئەگرێت لەوەی کەوا سەیربکرێت، بەلام وەك ئەوترێت لووت بەرزەکان زۆرجار کەمییەك لە بڕوابەخۆبوونیاندا هەیە. هەروەها زۆربەی کات لووت بەرزی ئەبێتە هۆی زیاترکردنی هەڵەی ڕەوشتی هەر بۆیە لە زۆربەی ئاینەکاندا لووت بەرز بە ناشرینی باس ئەکرێت.

کەس لێم زوێر نەبێت کە ئەم بابەتە ئەنوسم و چەقی قورسای نوسینەکەشم بۆ مرۆڤی کورد ئەگەڕێنمەوە. لەکاتێکدا ئەبینم کە زۆرێك لەوانەی وەك لووت بەرز ئەبینرێن خاوەن بەڵگەنامەی بەرزن و لە زۆربەی بارەکانی ژیاندا ئەبێت ڕۆڵێکی زۆر گەورەیان هەبێت بۆ ئەوەی تاکەکانی تری کۆمەڵگە ئەوان بکەن بە نمونەی نەرموو نیانی و لەوانەوە فێری زۆرشت ببن. بەداخەوە ئەو چینەش بە ناو ڕۆشنیر و خاوەن زانست و هونەر یان سیاسەتمەدار یان خاوەن کارێکن کە خەڵك ڕۆژانە پێویستیان پێیانە. نزیکتر بڵێم لەوانە هەرلە ڵزیشك، توێژەر، دەروونناس، کۆمەڵناس، دادوەر، ئەندازیار، ڕۆژنامەوان و هونەرمەند، وەرزشەوان هەتا ئەگاتە قوتابی زانکۆ و بە دوکاندارەکانیشەوە زۆرێکیان ئەم رەوشتەیان هەڵگرتووە و وادەزانن ئیتر تەنها ئەوانن گەورە و ئەوانیتر بچوك. ئەوەی زۆر جێگای سەرنجە ئەوەیە کە هەر ئەو لووتبەرزانەش کە پێویستیان بە کەسێکی تر ئەبێت خێرا بچوك ئەبنەوە.
ڵێم باش بوو هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی لووت بەرز بنوسم هەتا خۆیان بناسنەوە و کارێك بکەن کە ئەو ڕەوشتە لە خۆیاندا پاك بکەنەوە:


١. کەسی لووت بەرز زۆر کەم سەلام ئەکات و کەچاوی بەکەسێک ئەکەوێت خۆی گێل ئەکات، کاتی تەوقەکردن دەستی ناهێنیتە پێشەوە.
٢. زۆر وەڵامی نامە یان تەلەفون نادەنەوە.

٣. کەسێك نادوێنێت ئەگەر باش نەیناسێت واتە ئەگەر هاوڕێی خۆی نەبێت.
٤. کەم پێئەکەنن.

٥. نایانەوێ پێویستیان بەکەس هەبێت چونکە لەوکاتەدا خۆیان بە بچوك ئەبینن.
٦. خۆیان بەقورس ئەزانن و وا دەزانن هەموو کەس کەسایەتی ئەوانی ڵێ جوانە.
٧. لەکاتی قسەکردندا خەڵك بچوك ئەکەنەوە.

٨. زۆر بیر ئەکەنەوە کە ڕۆشتنیان بەسەر زەویدا شیوازێکی تایبەت لەخۆ بگرێت بۆئەوەی هەمیشە سەیر بکرێن.
٩. هەیانە ئۆتۆمبیل بە خێرای لیدەخوڕی و هەندێکیشیان بە هێواشی، لە خەیاڵی خۆیدا هەموو کەس ئەو ئەناسێت.
١٠. یان بەشداری کۆبونەوە کان ناکەن یان هەمیشە درەنگ ئامادە ئەبن.
١١. ناچنە شوێنە سادەکانەوە بۆ نمونە کافتریاو ڕێستۆرانەکان ئەبێت خەڵك بزانێت کە ئەوان لەکەسە سادەکان گرنگترن.
١٢. ئەبێت خەڵك سوپاسیان بکات، ئەوان زۆر بەکەمی سوپاسی خەڵك ئەکەن.


١٣. زۆربەیان لە دڵەوە ئاسودەنین، لەبەر ئەوەی هەمیشە بیر ئەکەنەوە کە ڕۆژێك بچوك نەبنەوە.
١٤. زۆربەیان جگەرە کێش و مەشرب خۆرن بۆ ئەوەی دەسەڵات بەو شێوەیە پیشان بدەن. وە ڕەنگە ئەمەس هێمایەك بێت بۆ ئەوەی بەهۆی خواردەنەوە زۆرەکانیانەوە چەند خولەکێك لە ژیانی بە ئاگای بچنە دەرەوە.

١٥. زۆرجار توشی سەر ئێشە ئەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژانە زۆر فشار ئەخەنە سەرخۆیان و سترێس ئەبن هەتا ئەو وینەیەی کە خۆیان هەیانە لەسەر خۆیان پیشانی خەڵکی بدەن.

تێبینی/ هەرکەس لەم تایبەتمەندیانەی سەرەوەدا کە ناوم هێنا تەنها ٤ خاسیەتی لە خۆیدا بینیەوە ئەوا ئەویش لەو مرۆڤانەیە. ئەگەر کەسەکە پێی خۆشە هەتا ئیستا بەردەوامی بەو ڕەفتارانەی بدات ئەوا خۆی بریاردەرەو بەرپرسە لە ژیانی خۆی. بۆ ئەو بەریزانەش کە هەتا ئێستا درکیان بەوە نەکردووە ئەوا فەرموو لە خەیاڵی خۆتدا مرۆڤیك ببینە کە تۆ بەرامبەری دانیشتوویت و ئەم ڕەفتارانەی تیایە. چۆنی ئەیبینیت؟ پێت خۆشە کە بچوك بکرێیتەوە و پۆزت بەسەردا لێبدەن؟

هەوڵبدە بۆ تەنها ڕۆژێك وەك کەسێکی سادە بژی، هەست بە تێکەڵ بوونی دەوروبەرت بکە، سوپاسیان بکە کە بەسەرت ئەکەنەوە، ڕێزیان بگرە، لەگەڵیاندا پێبکەنە. ئەوە خۆشیە بچوکەکانی ڕۆژانەن کە وا دەکات ئێمە هەست بە ئاسودی بکەین، نەك هەمیشە چاوەڕێی خۆشیەکی گەورەبین بۆ ئەوەی هەست بە خۆشی و ئاسودەی بکەین. ئەوە سەرکەوتنە بچوکەکانی رۆژانەیە کە ئێمە بەکەسێکی سەرکەوتو ئەناسێنیت نەك چاوەڕێی سەرکەوتنە گەورەکان بین کە تەنها بۆ خۆ دەرخستن بێت لەبەر چاوی خەڵك. هەست بە سەربەرزی بکە نەك بە لووت بەرزی و خۆ گەورە پیشاندان، چونکە لە کۆتایدا ئەزانین کە تەنها خودا گەورە و بەرزە. زۆر لە ئێمە لەبەر خۆشەویستیمان بۆ کارە ڵیرۆزەکانی کەسیك کە خزمەت بە کۆمەڵگا ئەکات بە باشترین شێوە، لەبەرچاوماندا گەورە سەیری ئەکەین و ڕێزێکی زۆر لە پێویستی ئەگرین، بەلام هیچ پێویست نیە گۆڕانکاریەك لە ڕەوشتیدا ڕووبدات و ئەو مرۆڤانەی کە لەو کەمتر توانیویانە خزمەت بکەن یان سەرقاڵی ژیانی خۆیانن کەمتر سەیر بکات.

بۆیە من لەو بوارەدا ئەوروپا زۆر باش ئەبینم لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان هەموو وەك یەك سەیر ئەکرێن. بەڕیوبەری کارێك لەگەڵ کارمەندەکانیدا پێکەوە نان و قاوە ئەخۆن، دکتۆرێك خۆی بانگی کلیانتەکەی ئەکات و تەوقەی لەگەڵ ئەکات و ئەیباتە ژوورەوە بە سادەی قسەی لەگەڵ ئەکات، فرۆشیارێك بەخێرهاتنت ئەکات و سوپاست ئەکات کە لەدوکانەکەی شت ئەکڕیت، دەرووناس و کۆمەڵناس خۆیان کاریان تێکەڵ بوون و ناسینی ناخی مرۆڤەکانە لەهەموو چینەکانیتر سادەتر و زاناترن بۆ کێشە چارەسەرکردن و بروا دروست ئەکەن لە لای خەڵکی، گۆرانیبێژێک، ڕۆژنامەوانێك پێویستیان بەخەڵکە و سادە..تاد. ئەمانەو چەندین چین و توێژیتری کۆمەڵگای ئەوروپی بەوەزیر و سەرۆك پارتەکانیانەوە کە خۆیان خەڵك ئەگرن و قسەیان لەگەڵدا ئەکەن بۆئەوەی دەنگیان پێبدەن. پێچەوانەی خەڵکی ئەوروپی لە سادەیدا من لە کوردستاندا هەموو جارێك لە سەفەرەکانمدا هەستم پێکردووە. لە ناو کوردی خۆمان ( دکتۆی خوایەتیە، لەبەرکردنی قات بەرزی ئاستی رۆشنبیری و جوانیانە، ئۆتۆمبیلی بەرز دەسەڵات و دەوڵەمەندیە، درەنگ کەوتن لە کاتی دیاریکراودا دروستکرنی گەورەییە، حەزکردن لە بەرپرسیاریەتی لە شوێنێکدا بۆئەوەیە کە خەڵك لێیان بپارێتەوە. لە گەڵ ڕێزمدا بۆ هەموو ئەوانەی کە وەك مرۆڤێکی سادەن بەڵام بەتوانا سەیری خۆیان ئەکەن، ئەبینم زۆرێك لەو کوردانەش کە لە ئەوروپا بەیەکجاری گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان ئەوانەن کە حەزیان بەو سادەییە نەکردووە لە هاندەران. بۆیە کوردستان بۆ ئەوان شوێنێکە کە زۆرترین سەیر بکرێن، زۆر بە گرنگتر لە پێویست ببینرێن، زۆرترین کەس پیویستی بەوان بێت و خۆیان ڵیشان بدەن و گەورە سەیربکرێن ..تاد.

هەوڵبدە سادە بژی واز لە لووت بەرزی بهێنە بۆ ئەوەی لە ساتە خۆشەکانی ژیان بیبەش نەبیت و زۆر بژیت. تۆ لەوانەیە رۆژێك پیر ببیت، ڕۆژێك نەخۆش کەویت، کۆسپ بێتە ڕێت، هاوسەنگی دەروونیت تێك بچێت، لەوانەیە هەژار ببیت، دابڕانێکت بەسەردا بێت، کێ ئەزانێ/ خودا ئەزانێ. بەڵام مرۆڤە سادەکان زۆر باشتر ئەتوانن لەو بارە سەختانەدا ئارامگربن و بەسەریاندا تێپەڕێ، بەڵام بە پێچەوانەوە کەسانی لووت بەرز هەمیشە توشی زۆرترین خەم ئەبن کە کۆسپێکیان دێتە ڕێ وە زۆرجار ناتوانن ڕووبەڕوی ببنەوە.
 
أعلى